به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 به پێوه‌ری رێكخته‌ر له باكوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ-ی سەربە پارێزگای سلێمانی رویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: كاتژمێر 4:48 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئابی 2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له باكوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رویداوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر و به دووریی 23 كیلۆمه‌تر له باكوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رودیداوه و گوڕه‌كه‌شی به پێوه‌ری رێخته‌ر، 3.6 پله بووه.
PM:06:27:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوه‌ته‌وه