به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد له قه‌زای خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆماركراوه كه گه‌یشتوه‌ته 49 پله‌ی سه‌دی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئابی 2019، پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و له "شارۆچكه‌ی خانه‌قین و ناوچه‌ی مه‌یدان به‌رزترین پله تۆماركراوه كه 49 پله‌ی سه‌دی بووه و دوای ئه‌ویش كه‌لار بووه كه 46 پله‌ی سه‌دیی تۆماركردوه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "له شاره‌كانی هه‌ولێر 41 پله، سلێمانی 40 پله، هه‌ڵه‌بجه 43 و دهۆك 40 و كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆماركردووه كه 32 پله‌ی سه‌دی بووه و له ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم بووه.
PM:05:52:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت