توركیا ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-3ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێی به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-3 له ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانینی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له دوێنێ هه‌ینییه‌وه له ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانین له هه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-3-یان ده‌ستپێكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كانه له پێشه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانین و ئه‌شكه‌وت و په‌ناگه‌كانیان، ئه‌نجامده‌درێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سه‌ربه هێزه ئاسمانییه‌كان، پێكهاته‌كانی ئاسمانیی وشكانیی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار، و تۆپهاوێژه‌كانی فرتنا، پشتیوانیی ده‌كرێت و به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌و شێوه‌یه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه، درێژه‌ی هه‌یه.
PM:02:54:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت