وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی شوقه‌كانی كرێنشینان و وكه‌مده‌رامه‌تان روونكردنه‌وه ده‌دات
وێنە... ئەرشیف
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌واڵی دابه‌شكردنی شوقه‌كانی كرێنشینان و وكه‌مده‌رامه‌تان له ئێستادا دووره له راستییه‌وه و هه‌ر كات كاركردن تیایاندا ته‌واو بوو، دابه‌ش ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "له یه‌كیك له‌كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر زاری دانا عه‌بدولكریم حه‌مه ساڵح وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی شوقه‌كانی كرێنشیانان و كه‌مده‌رامه‌تان".
مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: "وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌داوه له‌م باره‌یه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پرۆژه‌كه له‌ئێستادا كاری تیاده‌كرێت كه بریتیه له‌دانانی ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه و قیرتاوكردنی پرۆژه‌كه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن راشیگه‌یاند كه "دوای ته‌واوبوونی كاركردن تیایدا له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی و له ئێستادا ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستیه‌وه".
PM:02:25:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت