ئاگره‌كه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ته‌شه‌نه ده‌سێنێت
وێستگه نیوز –
وه‌زیری پێشووی ژینگه‌ی به‌رازیل هۆشداری دا له‌وه‌ی باوردۆخی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و بڕینی داره‌كانی له‌ده‌ست ده‌رچووه.
مارینا سیلڤا وه‌زیری پێشووی ژینگه‌ی به‌رازیل حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌م "ره‌فتاری شێتانه" كردووه‌ته‌وه كه زیان به سیستمی ژینگه‌یی زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت.
مارینا سیلڤا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس وتی: "به‌رازیل شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای پێویستی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مازۆن كه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌ی دارستانه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، كۆنترۆڵ بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئیداره‌ی ژایر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌رازیل ناوچه‌یه‌كی به‌رفروانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن سووتاون.
مارینا سیلڤای 61 ساڵ كه له ساڵانی 2003 تا 2008 وه‌زیری ژینگه بووه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و یاسایانه هه‌مواربكرێته‌وه كه پێَچه‌وانه‌ی بنه‌مانی پاراستنی ژینگه‌ن.
هاوكات ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆكی به‌رازیل گرت و پێیوایه ئه‌وه‌ی له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن رووده‌دات كه له سه‌دا 60ی له سنووری به‌رازیلدایه، "تاوانی دژی مرۆڤایه‌تییه".
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهێنانی رێككه‌وتنی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای باشوور كرد.
به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئیدانه و توڕه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ژایر بۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی به‌ڕازیل سوپای راسپارد بۆ یارمه‌تیدانی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره كه چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قووڵ ده‌كه‌ن به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مازۆنی به قه‌یرانێكی جیهانی ناساندبوو و داوای له سه‌ركرده‌ی وڵاتان كردبوو له كۆبوونه‌وه‌ی G7 باسی بكه‌ن.
فه‌ره‌نسا و ئێرله‌نداش رایانگه‌یاندبوو مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور ناكه‌ن تاوه‌كو به‌رازیل هه‌نگاوی جددی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌نێت.
ئەمازۆن بە گەورەترین دارستانی باراناوی دادەنرێت لە جیهاندا و لە ریزبەندی نوێی حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهاندایه و دەکەوێتە باکوری ئەمریکای باشور و زۆرینەی خاکەکەی دەکەوێتە وڵاتی بەرازیل و پیرۆ ، رووبەری ئەم خاکە (5.5) ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لەنێوان نۆ وڵات‌دا دابەش بووە.
AM:11:03:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت