به‌هۆی تره‌مپه‌وه نازناوی شاجوانی لێسه‌ندرایه‌وه
وێستگه نیوز –
لیژنه‌ی كێبڕكێكانی شاجوانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوێیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كاتی ویلیامز نه‌دا و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی پشتیوانیكردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، نازناوی "شاجوانی نیڤادا"ی لێوه‌ربگرنه‌وه.
رێكخه‌رانی كێبڕكێكانی شاجوانه‌كان له ئه‌مریكا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شداربووانی كێبڕكێكان دووربكه‌ونه‌وه له ده‌ربڕینی بۆچوونی سیاسی‌یان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و په‌یجه تایبه‌ته‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك ده‌ربڕین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تیایدا ره‌خنه‌ی له كۆمارییه‌كان ده‌گرت و پشتیوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكای ده‌كرد، لیژنه‌كه بڕیاریدا نازناوی شاجوانی نیڤادا له كاتی ویلیامز وه‌ربگرێته‌وه.
كاتی ویلیامیز له ده‌ربڕینی بۆچوونێكدا نووسیبووی: "له دوای رۆناڵد ریگن-ه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ باشترین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه، گه‌ر هاوڕام نیت، بزانه كه هه‌ڵه‌یت".
له ده‌ربڕینێكی تردا وتبووی: "گه‌ر دیموكراته چه‌په‌كان نازناوی ره‌گه‌زپه‌رستیت لێبنێن ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه تۆ لۆژیكانه قسه ده‌كه‌یت، ئه‌وان وه‌ڵامێكی عاقڵانه‌یان بۆ تۆ نییه".
هه‌روه‌ك ویلیامز به كڵاوێكه‌وه ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌ری نووسراوه "تره‌مپ 2020" و پشتیوانی خۆی بۆ تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه.
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی، كاتی ویلیامز ره‌خنه‌ی له بڕیاری لیژنه‌كه گرت و تۆمه‌تباری كرد به‌دژایه‌تیكردنی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانی تره‌مپ ده‌كات.
له وه‌ڵامدا وته‌بێژێك به‌ناوی كێبڕكێی شاجوانی ئه‌مریكا وتی: "ویلیامز راستییه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه، په‌یجه‌كه‌ی له فه‌یسبووك بووه‌ته سه‌كۆی بۆچوونه سیاسییه‌كان، له كاتێكدا پێویسته هیچ بابه‌تێكی سیاسی تێدانه‌بێت".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:24:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت