بۆچی پێویسته ده‌ستبه‌جێ زێڕ بكڕیت؟
وێستگه نیوز –
مارك مۆبیوس خاوه‌نكاری به‌ئه‌زموونی ئه‌مریكی ئامۆژگاری وه‌به‌رهێنه‌رانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان كرد به‌خێرایی چه‌نده توانایان هه‌یه، زێڕ بكڕن و پێیوایه له مه‌ودای دووردا نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا نرخی زێڕ گه‌یشته به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی دواییدا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی ئاسانتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكی و بانكه ناوه‌ندییه‌كانی تر له‌ده‌ره‌نجامی كاریگه‌ربوونیان به شه‌ڕی بازرگانی دوورمه‌ودای نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتی چین.
ئه‌وه‌ی زیاتر نرخی زێڕی به‌رزتر كرده‌وه پێشبینی ئابووریناسه‌كانه به‌و پاشه‌كشه‌ی ئابوورییه‌ی روو له جیهان و به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
مارك مۆبیوس یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی وه‌به‌رهێنانه له بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان و خۆی و تیمه‌كه‌ی له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا سه‌ردانی زیاتر له 16 هه‌زار كۆمپانیایان له زیاتر له 100 وڵاتی جیاوازی جیهان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتووترین رێگای وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ئه‌و خاوه‌نكاره ئه‌مریكییه دامه‌زراوه‌ی "مۆبیۆس كاپیته‌ڵ ئینفاستمنت"ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و توێژینه‌وه‌ی ئابووری دامه‌زراندووه.
له وتووێژێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی بلومبێرگ، مۆبیۆس وتی: "ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م زۆرترین زێڕ بكڕن، چونكه تاكه دراوه كه له ئاینده‌دا قازانج ده‌كات".
هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد تا نرخی چه‌نده زێڕ بكڕیت، به‌ڵام وه‌ك پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به ملكه‌چبوونی بانكه‌كان بۆ ئه‌مری واقیع كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "باشترین به‌ڵگه په‌نابردنی بانكه‌كه‌كانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوود".
سه‌باره‌ت به زیادبوونی مامه‌ڵه‌كردن به دراوه ژماره‌یییه‌كانی وه‌ك بیتكۆین، مۆبیۆس وتی: "مامه‌ڵه به بیتكۆین یان هه‌ر جۆره دراوێكی تره‌وه بكه‌یت، تۆ پێویستت به ماده‌یه‌كی گرانبه‌هایه كه متمانه‌ی پێبكه‌یت، دراوێكی هه‌ستپێكراو، ئه‌و دراوه‌ی كه له ئێستادا زۆرترین قازانج ده‌كات ته‌نها زێڕه".
له 13ی ئه‌م مانگه‌دا ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به هه‌زار و 538 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه له ساڵی 2013ه‌وه تا ئێستا به‌رزترین ئاسته و له‌م ساڵدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 17 به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و خاوه‌نكاره ئه‌مریكییه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزدا پێشبینی كرد نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ 1500 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت و پێشبینییه‌كه‌شی راست ده‌رچوو.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:09:26:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 21484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت