ئه‌مریكا كوژرانی كوڕه‌كه‌ی بن لادنی پشتڕاستكرده‌وه
حه‌مزه بن لادن
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كوژرانی حه‌مزه بن لادن، كوڕی ئوسامه بن لادن-ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی قاعیده‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
مارك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز و له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی حه‌مزه بن لادن، كوڕی ئوسامه بن لادن، رایگه‌یاند:"ورده‌كاریم لا نییه".
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا ده‌توانێت كوژرانی حه‌مزه بن لادن پشتڕاست بكاته‌وه، ئه‌سپه‌ر وتی: "ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتبێتم راسته و كوژراوه".
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، میدیاكانی ئه‌مریكا له‌زاری به‌رپرسانی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه حه‌مزه بن لادن، كوڕی ئوسامه بن لادن له ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا، كه ئه‌مریكاش تیایدا به‌شدار بووه، حه‌مزه بن لادن كوژراوه.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆشكی سپی ره‌تیانكرده‌وه وه‌ڵامی ئه‌وه پرسیارانه بده‌نه‌وه كه سه‌باره‌ت به كوژرانی حه‌مزه بن لادن لێیان كراوه و رایانگه‌یاندوه: "لێدوان ناده‌ین".
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردبوو كه ئوسامه بن لادن-ی سه‌رۆكی كوژراوی رێكخراوی قاعیده 20 كوڕی له چه‌ند ژنێك هه‌یه و حه‌مزه بن لادن پازده‌یه‌م كوڕی سێیه‌م ژنی بن لادنه و ته‌مه‌نی له 30 ساڵیدایه و زۆرجار له‌ناو رێكخراوی قاعیده‌دا به "جێنشینی جیهاد" ناو ده‌برا.
حه‌مزه بن لادن كه له 1ی ئایاری 2019، له‌لایه‌ن سعودیه‌وه له ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته بێبه‌ری كرا، ژماره‌یه‌ك په‌یامی ده‌نگی و ڤیدیۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا هانی هێرشكردن بۆسه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك سعودیه‌ی داوه، ئه‌وه‌ش له‌پای كوژرانی باوكی له ساڵی 2011.
مایكل ئیڤانۆڤ، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئاسایشی دیپلۆماسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشبینیی كردبوو حه‌مزه بن لادن له ناوچه سنورییه‌كانی نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان یان ئێران خۆی حه‌شار دابێت.
PM:08:57:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت