كرملین: كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خان شه‌یخون سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر تیرۆردا
ناوچەی خان شەیخون لە باکوری سوریا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا پێشوازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خان شه‌یخون له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه راگه‌یاند.
دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خان شه‌یخون له سوریا سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر تیرۆردا.
رۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019، سوپای سوریا له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی پارێزگای ئیداب كه له كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو دژی گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستپێكردوه، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خان شه‌یخون-ی سترایتژیی له باكوری وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند.
دوو رۆژ پێش ئه‌وه‌ی كه سوپای سوریا بچێته ناوچه‌كه، چه‌كدارانی ده‌ستی رزگاریخوازی شام - به‌ره‌ی نوسره ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد، ئه‌وه‌ش له‌پای بۆردومانێكی چڕی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای سوریا و هێزه‌كانی روسیاوه.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خان شه‌یخون، حامی ئاكسۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی خاڵه چاودێرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه نزیك ناوچه‌كه و پارێزگای ئیدلبه، رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای سوریا، ئه‌نقه‌ره خاڵه چاودێرییه‌كانی خۆی له باكوری سوریا ده‌پارێزێت.
PM:04:25:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت