ئه‌مریكا پێنج ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت بۆ دەستگیركردنی سێ سەركردەی داعش تەرخان كرد

‌چەکدارانی داعش لە سوریا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ سەركردەی داعش تەرخانكرد.


بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەو سێ سەركردەیە پێكهاتوون لە: ئەمیر محەمەد سەعید، عەبدولرەحمان ئەل موالی، گەورە سەركردە و یاریدەدەری ئەبوبەكر بەغدادی، سامی جاسم جبوری بەرپرسی دارایی و فرۆشتنی نەوت و گاز لەگروپەكە، هاوكات عەبدولنایف نەجم جبوری بەرپرسی دروستكردنی بۆمبی چێندراو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر كەسێك زانیاری لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو سێ سەركردەیەی داعش بدات بە ئەمریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەك پاداشت وەردەگرێت.

هــ. ر


PM:01:45:22/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت