بۆیه‌كه‌مجار وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی مارلین مۆنرۆ بڵاوكرایه‌وه
مارلین مۆنڕۆ
وێستگه نیوزـ
له فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی مارلین مۆنرۆ، خانمه ئه‌ستێره‌ی سه‌ده‌ی رابردودی ئه‌مریكا بڵاوبوه‌وه.
مارلین مۆنرۆ له 4ی ئابی 1962 گیانی له‌ده‌ستدا و له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌دا دوو وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له به‌شی توێكاریدا گیراوه.
وێنه‌كان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس لی وینه‌ر گیراون، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌رتیلی به پاسه‌وانه‌كان داوه و چوه‌ته به‌شی توێكاری له نه‌خۆشخانه و وێنه‌كانی مۆنرۆی گرتوه.
مارلین مۆنڕۆ، خانمه ھونەرمەند و گۆرانییبێژ و مۆدێل و ئەفسانەیه‌كی شۆخوشه‌نگی سینەمای ئەمریکیی بوو، چیرۆكه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ڵێن كه مۆنرۆ پێش ئەوەی ته‌مه‌نی ببێتە 43 ساڵ، بە دەرزییەکی زۆرتێکراو لە دەرمان خۆی كوشتوه.
لە نامەیەکدا کە مارلین مۆنرۆ لە ساڵی 1960دا نوسیویه‌تی ئاستی ئەو ئازار و ناخۆشییە ده‌ركه‌وت کە ئه‌و خانمه چەشتبووی و ھەستی پێدەکرد.
لەنامەکەیدا مۆنرۆ ده‌ڵێت: ھەستێکی قووڵم ھەیە بەوەی کە من تەواو راستی نیم، بەڵکو من (فێڵێکی کارلێکراوم و زۆر بە لێھاتووییانە دروستکراوم)، ھەموو مرۆڤێکیش لەم جیھانەدا ئەو ھەستەی بۆ دێت لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر، بەڵام من بەدرێژایی کات ئەم ھەستە دەچێژم، بگرە ھەندێک جار پێموایە من جگە لە (بەرھەمێکی سینەمایی ھونەریی) کە زۆر لێھاتووییانە دروستکرابێت، ھیچی تر نیم .
PM:09:33:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت