پاڵه‌وانی فیلیمی The Rock هاوسه‌رگیریی كرد
دواین و لۆرین
وێستگه نیوزـ
دواین جۆنسن و لۆرین هاشیان ماوه‌ی 12 ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین و دوو منداڵیشیان هه‌یه، به‌ڵام دواجار شه‌ممه‌ی رابردوو هاوسه‌رگیرییان كرد.
دواین جۆنسن-ی ته‌مه‌ن 47 ساڵ كه ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆڵیوده و به‌هۆی فیلمی The Rock ناوبانگی ده‌ركرد، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو له‌گه‌ڵ لۆرین هاشیان-ی ته‌مه‌ن 34 ساڵی خۆشه‌ویستی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیرییان له هاوای سازكرد.
بڕیاربوو دواین و لۆرین له ساڵی 2018 هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دووگیانیی دواین به یه‌كێك له دوو كچه‌كانی ئێستای، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دواخست.
دواین و لۆرین له ساڵی 2007ه‌وه پێكه‌وه‌ن و دوو كچیان به‌ناوه‌كانی یاسه‌مین (ته‌مه‌ن 3 ساڵ) و تیانا (ته‌مه‌ن 1 ساڵ و سێ مانگ) هه‌یه.
پاڵه‌وانه‌كه‌ی The Rock پێشتر له‌گه‌ڵ خانمه به‌رهه‌مهێنێكی فیلمسازی به‌ناوی دانی گارسیا هاوسه‌رگیریی كردوه و دواتر له ساڵی 2008 له‌یه‌كتر جیابونه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و خانمه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پاڵه‌وانی The Rockه.
دواین جۆنسن و دانی گارسیا
PM:07:29:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت