دوو وه‌زیری تری كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كار بوون
دواین وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوون
وێستگه نیوز ـ
ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019، دوو وه‌زیری تر ده‌ستبه‌كاربوون.
میدیاكانی نزیك له پارتی بڵاویان كرده‌وه، سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی له كه‌ریم شنگالی و بێگه‌ر دڵشاد تاڵه‌بانی، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌رگرت.
دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مڕۆش له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دوایین دوو وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون و به‌م جۆره‌ش ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه، پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.
هــ. ر
PM:12:02:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت