حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی بۆردوومانەكانی توركیا و بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "چه‌كدارانی پەكەكە بێباكانه ژیانی گوندنشینانی ناوچە سنوورییەكانیان خستووەتە مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێ په‌كه‌كه له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه".
لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی ھەرێم ھاتووە: "هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنی به ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانی گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان".
ئاماژە بەوەشكراوە: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ ناكات و رێگه نادات خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاشكرا كراوە: "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی رووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2019 لەمیانی شەڕی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومانی دوو گوند لە بناری قەندیل، چوار کەس شه‌هید بوون کە باوکێک و سێ منداڵی بوون و پێنج کەسی دیکەی هەمان خێزانیش برینداربوون.
دەقی راگه‌یه‌ندراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵگرانی و نیگه‌رانیی قووڵی خۆی بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیانی سڤیل له ئه‌نجامی بۆمبارانی ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات.
هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنی به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانی گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ ناكات و رێگه نادات خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ناوچه گوندنشینه‌كانی سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانی پێكدادانی سه‌ربازی و بۆمباران، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی رووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه.
29/6/2019
هــ. ر
AM:10:55:29/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت