ئەم سەوزانە بخۆ و زوو هەست بە تێربوون بکە


وێستگە نیوز -

- قارچک:
 ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دی تێدایە، هەروەها مادەی سیلینیۆمی تێدایە، خواردنی وا دەکات لە زووترین کاتدا هەست بە تێربوون بکەیت بەمەش لە زیادبوونی کێشت ڕزگارت دەکات، هەروەها لە قەلەقی ڕزگارت دەکات و مێشک چالاک دەکات و یارمەتی خەوێکی باش دەدات.

- ڕێواس:
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی کەم ئەم سەوزەیە هەیە بەڵام خواردنی سوودێکی زۆری هەیە، دەولەمەندە بە ڕیشاڵەکان و یارمەتی گەشەی خانەکان دەدات و هەروەها ڕێگە لە برسێتی دەگرێت.

-تەماتە:
دەوڵەمەندە بە مادەی لیکۆبین و دژە ئۆکسانەکان و ئاوێکی زۆریشی تێدایە، خواردنی وا دەکات هەست بە تێربوون بکەیت و دووربکەویتەوە لە برسێتی و نان خواردن، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا سوودی هەیە بۆ لەش و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.


PM:03:29:02/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو