بەم خواردنانە ڕۆژوو مەشکێنە


وێستگە نیوز -


شارەزایان ئەوە ڕووندەکەنەوە کە هەندێک لە خواردنەکان زیانیان هەیە ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ واتە بە برسێتی بخورێت، بۆ ئەمەش ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە بەم خواردنانە ڕۆژوو نەشکێنین.

پرتەقال:
ڕێژەیەکی زۆر شەکر و ترشەکانی تێدایە بۆیە ئەگەر بە برسێتی بخورێت زیانی دەبێت بۆ گەدەی کەسەکە و توشی برینی دەکات.

تەماتە:
بەهۆی ئەوەی تەماتە ڕیژەیەکی زۆر مادەی بکتینی تێدایە و ئەم مادەیەش مادەیەکی کیمیاییەوە و لە گەدەدا دەمێنتەوە بۆیە ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت وا دەکات کەسەکە هەست بە ئازاری گەدە بکات و کێشە لە کرداری هەرسدا دروست دەکات.

مۆز:
ڕیژەیکەکی زۆر کانزای مەگنیسێۆمی تێدایە و خواردنی بە ڕیژەکی زۆر بەتایبەتی لە کاتی برسێتیدا زیانی هەیە چونکە ئەم مادەیە دەچێتە خوێنە و کێشە لە خوێنی کەسەکەدا دروست دەکات، بەمەش توشی نەخۆشییەکانی دڵت دەکات.



AM:11:11:01/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو