كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنێك به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێن به به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ده‌دات هه‌ركات ڤێرژنی نوێ مۆبایلهكانیانی خاو كرده‌وه، ئاگاداریان بكاته‌وه.
دوای دروستبونی كێشه‌ی خاوبونه‌وه‌ی مۆبایل و خراپبونی باتریی مۆبایلی ئایفۆن، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنی دا له‌كاتی هاتنی ڤێرژنی نوێی سیستمی IOS بۆ نوێكردنه‌وه، به‌كارهێنه‌ران ئاگادار بكاته‌وه له ئه‌گه‌ری خاوبونه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان به‌و ڤێرژنه نوێیه.
ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كێبڕكێی بازاڕ له به‌یتانیا رێككه‌وتنێكی له‌وباره‌یه‌وه كردوه و به‌ڵێنی داوه له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌ران له كێشه‌ی خاوبونه‌وه‌ی مۆبایل و خراپبونی باترییه‌كان به ڤێرژنی نوێ ئاگادار بكاته‌وه.
به‌ڵێنه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای ئه‌وه دێت كه له كۆتایی ساڵی 2017 كۆمپانیاكه دانی به‌وه‌دانا كه دابه‌زاندنی ڤێرژنی نوێ، بوه‌ته‌هۆی خاوبونه‌وه‌ی ئایفۆنه مۆدێل كۆنه‌كان و دابه‌زینی باترییهكانیان به تێپه‌ڕبونی كات.
PM:09:46:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت