لە جەژندا...چارەسەری هیلاکی دەم و چاوت بکە



ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە و هەروەها بەهۆی هاوینەوە دەم و چاومان هیلاکبووە و ماندویەتی بە تەواوەتی پێوە دیارە، بۆ ئەمەش دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەم تێکەڵەیە چارەسەری بکەیت:

کەرەستەکان:

سێ قاش خەیار

یەک کەوچک هەنگوین

یەک کەوچک زەیتی زەیتون

چۆنێتی بەکارهێنانی:

خەیارەکە بە تەواوی ورد بکە و ئاوەکەی لەگەڵ هەنگوین و زەیتی زەیتونەکە تێکەڵ بکە و بەیانی پاش لە خەو هەستان بیدە لە دەم و چاوت و ماوەی 15 خولەک پێوەی بهێلەرەوە و پاشان بیشۆ و لە دوایدا کەمێک کرێمی شیداری لێبدە بە تەواوەتی سوودی دەبێت.


PM:12:11:26/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 11996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو