ڕۆژوو بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە



شارەزایانی بواری تەندروستی پێیان وایە مانگی ڕەمەزان دەتوانرێت وەك مانگێك بۆ گۆڕینی تەندروستی بەكاربهێنرێت ، ڕۆژوو سوودی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە ،لەكاتێكدا نەخۆشی دڵ بەیەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی مردن دادەنرێت لەجیهاندا.

لەم توێژینەوەیەدا 38 پیاو 44 خانم بەشداریان كرد كەتەمەنیان لەنێوان 29 بۆ 70 ساڵیدا بوو و ئەم بەشداربوانە نەخۆشی دڵ و ملولەكانی خوێنیان لەگەڵدا بوو و بۆ ماوەی مانگێك ڕۆژانە 14 كاتژمێر بێخواردن كران و بەڕۆژوو بوون.

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەو شێوەیە بوو بەشداربوەكان بەتەواوەتی باری تەندروستیان گۆڕانكاری بەسەردا هات ،ڕێژەی كۆلیسترۆلی و پەستانی خوێنیان یان دابەزی لەچاو ئەو كاتانەی كە بەڕۆژوو نەبوون .

پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە پێویستە بۆ بەربانگ خواردنی تەندروست بخۆن و دووربكەونەوە لەخواردنی خۆراكی چەور و سوێر و خۆراكە سوورەوكراوەكان.

سەرچاوە: https://www.alarabiya.net



AM:11:22:22/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 10116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو