لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه سه‌ردانی شنگال ده‌كات
وێستگه ـ ژینۆ ئه‌حمه‌د
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستیهێنا، به‌رنامه‌یان داواناوه سه‌ردانی قه‌زای شنگال بكه‌ن، ده‌شڵێت: "چه‌نده سه‌ركه‌وتن گرنگه، پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كه گرنگتره".
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه‌ی راگه‌یاند: له دواین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌یان به‌رنامه‌ی ئهوهیانداناوه سه‌ردانی قه‌زای شنگال بكه‌ن و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
له باره‌ی ئامانجی سهردانهكهیانهوه وتی: "سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ین بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا به‌سه‌ر داعش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال".
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: چه‌نده سه‌ركه‌وتن گرنگه پاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش گرنگتره، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌یامه‌شیان پێده‌گه‌یه‌نن چۆن كه له شه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كڕیزیان پاراستووه ئاواش ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده شنگال مه‌ترسی داعشی له‌سه‌ر ماوه، به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان رایگه‌یاند: "شه‌ڕی تیرۆر هه‌میشه جێگه‌ی مه‌ترسییه و ده‌بێت وریایی به‌كار بێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2015، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌ژه‌و یه‌په‌گه، هه‌ڵمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای شنگالیان ده‌ستپێكرد، له رۆژی یه‌كه‌مدا توانرا به‌شێكی زۆری ئامانجه بێته‌دی و داعش ته‌واو شپرزه بكرێت.
رۆژی هه‌ینی كه دووه‌م رۆژی پڕۆسهكهبوو، پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانه‌وه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و شنگال به ته‌واوی له داعش پاك بكاته‌وه، ئێستاش شنگال ئازادكراوه، به‌ڵام نازانرێت چۆن ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت.
هــ. ر
PM:11:25:15/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 8006
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت