ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: دراوه نوێیه‌كه‌ی عیراق ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه
وێستگه‌ـ ژینۆ ئه‌حمه‌د
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خستنه بازاڕی دراوه 50 هه‌زار دیناری له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه چه‌ند سودێكی بۆ ئابووری وڵات هه‌یه، له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراوی عیراقه‌وه.
به‌های دراو
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه‌ی راگه‌یاند: خستنه بازاڕی دراوی نوێ، جۆرێك له به‌ها دروست ده‌كات بۆ ئه‌و دراوه، پێشتر له دراوی عیراقی‌دا 50 دیناری هه‌بوو، به‌ڵام تیاچوو له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك ئابووری لاواز ده‌بێت یه‌كه‌م شت كه‌له‌ده‌ستی ده‌دات دراوه‌كه‌یه‌تی.
روونیشیكرده‌وه: له ئێستادا خه‌ریكه دراوی جۆری 250 دیناری به‌ها له‌ده‌ست ده‌دات، به‌چاوێكی زۆر بێرێزیه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت و خه‌ریكه هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه هه‌زار دیناری و پێنج هه‌زار دیناری و 10 هه‌زار دیناری و 25 هه‌زار دینارییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و چوار جۆر دراوه كه به‌رزترینیان 25 هه‌زار دینارییه، كاتێك ده‌ته‌وێت له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌راوردی بكه‌ی، بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك ده‌بێت پێنج دانه 25 هه‌زار دیناریت پێبێت، واتا پێنج وه‌ره‌قه به‌رانبه‌ر به یه‌ك وه‌ره‌قه، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ها بۆ ئه‌و دراوه نه‌مێنێت.
به‌ها به‌رز ده‌كاته‌وه
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له چاپدانی دراوی جۆری 50 هه‌زاری و 100 هه‌زار دیناری، واده‌كات به‌ها بۆ دراوه بگه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵگرتندا، چونكه كاتێك كه‌سێك پاره‌یه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرێت هه‌میشه به دۆلار هه‌ڵیده‌گرێت، به‌وپێیه‌ی دراوێكی جیهانییه‌و هه‌ڵگرتنیشی ئاسانه‌و جێگه‌ی كه‌مده‌گرێت، بۆیه له چاپدانی دراوی 50 هه‌زار دیناری واده‌كات به‌ها بۆ دراوی عیراق بگه‌ڕێته‌وه.
سێ هه‌نگاو
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌له‌هه‌مانكاتدا شاره‌زای ئابووریشه وتی: "له دنیای كورتهێنانی بودجه‌دا، به سێ هه‌نگاو پڕ ده‌كرێته‌وه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م قه‌رزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، دووه‌م بودجه‌ی ماوه‌ی ساڵی رابردووه، سێیه‌م ده‌ركردنی دراوی نوێیه، ره‌نگه بانكی ناوه‌ندی چه‌ند ترلیۆنێك دیناری خستبێته بازاڕه‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات كورتهێنانی بودجه كه‌م بكاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشیكرده‌وه: جۆره‌كانی دیكه‌ی دراوی عیراقی، مه‌جالی ئه‌وه‌یان تیایه كه ته‌زویر بكرێن، به‌ڵام ئه‌م جۆره نوێیه هیچ مه‌جالێكی بۆ ته‌زویرات نیه، ئه‌مه‌ش 21 خاڵی هه‌یه كه زاڵه به‌سه‌ر دراوه كۆنه‌كه‌داو واده‌كات بۆ زۆرترین ماوه به‌رگه بگرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عیراق دراوی جۆری 50 هه‌زار دیناری خسته بازاڕه‌كانی عیراقه‌وه، بڕیاره له سه‌رانسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دراوه نوێیه بڵاوبكرێته‌وه.
هــ. ر
PM:11:07:11/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 8714
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت