دەتەوێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌نزین كه‌م بخوات ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

لەپێناو رێگاکانی کەمترکردنەوەی سەرفکردنی بەنزیندا 10 رێنمایی دەخەینەروو لەوانەش:


1. شۆفێری بەخێرایی لێخوڕین دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی سوتەمەنی بۆیە باشترە لە نێوان 80 بۆ 100 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا لێ بخوڕیت.
 
2. نابێت لەکاتی شۆفێردا پەنجەرە بکەیتەوە، چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی زیادبوونی رێژەی روبەرووبونەوەی ھەوا بۆ ناو ئۆۆمبێلەکە و توانا و ماندوێتی مەکینەکە زیاتر دەبێت، بەمەش سوتەمەنی زیاتر سەرف دەبێت.

3. دەبێت فشاری تایەکان بەجۆرێک دابنێیت کەکۆمپانیای بەرھەمھێن دیاری کردووە، چونکە زیادبوون و کەمی ھەوا لەتایەکان دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفبونی سوتەمەنی.
 
4. ھەوڵ بدە پەنجەرەکان دابخەیت لەکاتی بەکارھێنانی فێنککەرەوەدا، تا زیاتر بەنزین سەرف نەکات.

5. بەپێی رێنماییەکانی ھاتوچۆ ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیلەکەت تاریک بکەیت و لەکاتی پارک کردندا لەبەر سێبەر دایبنێ.
 
6. باری زۆر لەئۆتۆمبیلەکەدا دەبێتە ھۆی زیاتر توانا سەرفکردنی مەکینەکە و بەرزبونەوەی سەرفکردنی سوتەمەنی.
 
7. لەکاتی قەرەباڵغیدا ئۆتۆمبیل لێ مەخوڕە و زوو زوو بوەستیت، ئەمەش کاتی شۆفێری زیاتر دەکات و بەنزین زیاتر سەرف دەبێت.

8. ھەوڵ بدە مانگانە چاکسازی و چێکی ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت و فلتەر و پلاک بگۆڕیت و ھەر پشتگوێخستنێک لەچاککردنی مەکینەکەدا دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی بەنزین.
 
9. کاتێ ئۆتۆمبیل دەکڕیت ھەوڵ بدە مەکینەی بچوک بێت تا کەمتر سەرف بکات.

10. ھەوڵ بدە بەیانیان کەمتر ئۆتۆمبیل گەرم بکەیت تا سوتەمەنی زۆر نەخوات، تەنیا ناو خوله‌ك بەسە بۆ گەرم کردن و دواتر بەھێواشی دەرچۆ.

هــ. ر


PM:10:04:29/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 30037 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو