دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژە یاسای خانەنشینی مووچە دەستیپێکرده‌وه‌

‌دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
دانیشتنی‌ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی مادەکانی‌ دیکەی‌ پرۆژە یاسای خانەنشینی مووچە و دەرماڵە دەستیپێکردووە.


ئەوەش لەکاتێکدایە پڕۆژە یاساکە لە 23 مادە پێکهاتووە و دوێنێ پەرلەمانی کوردستان سێ لە مادەکانی پەسەند کرد.

هاوکات ئەندامێکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕگەیەی پڕۆژە یاسای خانەنشینی مووچە و دەرماڵە پەسەندکراوە، کە ئاماژە دەکات بە هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان.

ڕێواس فایەق، وتیشی‌، "بۆ ئەو کەسانەی‌ پێشمەرگە بوون یان خزمەتی پێشمەرگایەتییان هەیە، یاسای تایبەت هەیە و تایبەتە بە ڕێزلێنان لە هێزەکانی پێشمەرگە و بە پێی ئەو یاسایە خانەنشین دەکرێن، نەک بە پلەی وەزیر و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی".

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، پەرلەمانتاران و سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی کە پیشتر بە یاسا کارپێکراوەکان بە  لە 80% ی مووچەکانیان خانەنشین دەبوون، بەپێی یاساکە بە لە 25%ی کۆی مووچەکەیان خانەنشین دەبن، بەڵام ئەگەر بڕوانامەیان هەبێت و خزمەتیان هەبێت، رێژەکە دەچێتە سەر ئەو مووچەی خانەنشینیەی کە وەریدەگرن.

رێواس فایەق، راشیگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی‌ کە پێشتر مامۆستای زانکۆ یان دادوەر بوون یاخود دەیان ساڵ خزمەتیان هەبووە بەر لەوەی ببن بە پەرلەمانتار، بە پێی‌ یاساکە هەموو ئەو خزمەتانەیان بۆ حساب دەکرێت بۆ خانەنشیینیەکەیان.

هاوكات لە راگەیەنراوێکدا فراکسیۆنی‌ گۆڕان لە پەرلەمانی‌ کوردستان رایگەیاند، داوایانكردووە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق جێبەجێبكرێت، بۆئەوەی دادپەروەریی لە مووچە و خانەشینی دروست بێت و كەمترین مووچەی خانەنشینی لە 400 ھەزار دینار كەمتر نەبێت و خانەنشینی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە، بەڵام داواكاری و پێشنیازەكانیان دەنگی‌ پێویستی‌ نەهێناوە.

هاوکات بەهزاد زێباری‌ سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ یەکگرتوو لە پەرلەمانی‌ کوردستان ئاماژەی‌ بەوەدا، دژی‌ مادەی‌ سێی پڕۆژە یاساکە بوون و دەنگیان پێنەداوە و داوایانکردووە کەمترین مووچەی‌ خانەنشینی‌ ببێتە 400 هەزار دینار.

هــ. ر


AM:11:43:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2666 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو