ده‌نگۆی گیانله‌ده‌ستدانی عادل هه‌ورامی ره‌تده‌كرێته‌وه‌

‌عادل هه‌ورامی

وێستگه‌ نیوز ـ
ده‌نگۆی گیان له‌ ده‌ستدانی عادل هه‌ورامی، گۆرانیبێژ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هونه‌رمه‌ندێكی هاورێی له‌ فه‌یسبوك ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ عادل هه‌ورامی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی شوباتی 2018، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ كە چەند ئۆتۆمبێلێك بەیەكیاندادا لە پردی كۆبانێ‌ لە سلێمانی روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ ژمارەیەك هاوڵاتی بریندار بوون و كەسێك گیانی لەدەستدا، هاوكات دەنگۆی گیانلەدەستدانی هونەرمەند عادل هەورامی لەو رووداوەش بڵاوكرایەوە.

هونەرمەند لوقمان سەلیم، كە هاوڕێی نزیكی عادل هەورامییە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك رایگەیاندووە، "دەنگۆی ئەوە بڵاوبوه‌تەوە، كە عادل هەورامی بە رووداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كردووە، بەڵام شكور بۆ خوا ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و تەندروستی زۆر جێگیرە".

لوقمان سه‌لیم دەشڵێت: "عادل هەورامی دەستی راستی شكاوە و خۆشبەختانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت".

هــ. ر


PM:06:36:04/02/2018






ئه‌م بابه‌ته 26116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت