وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی بۆ خانه‌نشینی نایاسایی پێكهێنا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی خانەنشینانەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی بایۆمەتری 244 هەزار خانەنشین هەیە و لیژنه‌یه‌كیش بۆ خانه‌نشینانی نایاسایی پێكهێنراوه.
ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووه‌می 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، روونکردنەوەیەکی سه‌باره‌ت به لێدوانی
ئەحمەد حاجی رەشید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌سه‌ر ژماره‌ی خانه‌نشینان و میراتگری خانه‌نشینان له هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە و
رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین روونیده‌كه‌ینه‌وه، به پێی ئاماری بایۆمه‌تری 244 هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە خانەنشینەکان پێكهاتوون (فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خانه‌نشیانی پێشمه‌رگه، كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر) كه له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو (ژماره 27 ساڵی 2006)ـی هه‌مواركراو، یاسای راژه‌ی زانكۆیی (ژماره 23 ساڵی 2008 )، یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی (ژماره 27 ساڵی 2008)، یاسای راژه و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ (ژماره 18 ساڵی 2011)، یاسای راژه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (ژماره 38 ساڵی 2007) یاسای كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری (ژماره 34 ساڵی 2007) كه به پێی یاسا ئاماژه پێكراوهكانی سه‌ره‌وه و رێنماییه كارپێكراوه‌كان خانه‌نشین كراون.
لەبەشێکی تری روونکردنەوەکەدا هاتووە، لە هه‌مانكاتدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به دواداچوونه‌وه به مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه بنه‌مای یاساكانی سه‌ره‌وه نایانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوازێكی تایبه‌ت رۆڵیان هه‌بووه له شۆڕشه‌كانی رزگاری خوازی كوردستان.
هــ. ر
PM:06:22:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 14822
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت