به‌ ڤیدیۆ.. مامۆستایانی ناڕازی له‌ سلێمانی ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە

وێستگه‌ نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
مامۆستایانی ناڕازی له‌ سلێمانی خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2017، مامۆستایانی نارازی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا مامۆستایان داوایان له‌ حكومه‌ت كرد ئاورێكی جدی له‌ گوزه‌رانی مامۆستایان بداته‌وه‌ و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نه‌هێڵێت، ئه‌گه‌رنا له‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و بایكۆتیش یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت.

ه. ر


AM:11:19:01/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو