دوابڕیاری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ی یەکشەممە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نن هه‌رچه‌نده بڕیاریاندابوو رۆژی 10-9-2017 له سه‌رای سلێمانی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخی سیاسییه‌وه چالاكییه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، وه‌ك ده‌زانن ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریدا بوو رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له سه‌رای سلێمانییه‌وه خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان رێكبخات بۆ جارێكی دیكه گه‌یاندنی په‌یامی ناڕازی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی برسیكردن و بڕینی موچه به‌بێ پاڵپشتی یاسایی و بێ رچاوكردنی ژیان و گوزه‌رانیان.
وه‌كو له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه "لێره‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین به‌هۆی دواخستنی كاتی ده‌سپێكی ده‌وامی ساڵێكی نوێ بۆ سه‌ره‌تای مانگی 10 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناوی تێكه‌ڵنه‌بووی به‌رهه‌می كار‌و چالاكییه‌كانمان به‌ئه‌جێندای ئه‌و حزب و به‌ره و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی یه‌كتری ده‌كه‌ن، بڕیارماندا به‌هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كه بۆ كاتێكی دیكه‌ی گونجاو".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت: "لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش دڵنیا ده‌كه‌ین كه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران چۆڵناكرێت و بێده‌نگ نابین له‌ئاستی داخوازی و مافه‌كانی خۆمان، له‌و پێناوه‌شدا هه‌رچی به‌فشاری جدی بزانین ده‌یكه‌ین".
له مانگی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داوایانكرد پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مامۆستایان نه‌هێڵرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له رۆژی 10-9-2017 و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
PM:05:30:08/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 13260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت