محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت كه ده‌ستكاری خه‌سڵه‌تی به‌نزین كرابێت، هیچ راست نییه، ئێمه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی ئیستیشارییه‌وه كه به‌فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی پێكهێنراوه، پێنج ئه‌ندازیارمان داناوه كه‌له كه‌سانی پسپۆڕ پێكهاتوون، به‌پێی فه‌رمانی پارێزگار ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و تانكه‌ره سوته‌مه‌نی و به‌نزینانه ده‌كرێت كه دێنه مه‌رزی باشماخه‌وه".
وتیشی: "ئه‌و به‌نزینه‌ی كه كێشه له كوالێتیدا هه‌بێت، رێگری لێده‌كه‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئێران، ئه‌وه‌شی كێشه‌ی نه‌بێت رێگه‌ی پێده‌ده‌ن بێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
محه‌مه‌د حه‌سیب ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌وانه‌ی باسی گۆڕینی خه‌سڵه‌تی به‌نزین ده‌كه‌ن بێ به‌ڵگه‌ی زانستی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌نزینه‌ی دێته هه‌رێم، له سلێمانی گۆڕه‌پانێک هه‌یه لە تانجەرۆ تێكه‌ڵ ده‌كرێت و نۆرماڵ و محه‌سه‌نی لێ‌دروست ده‌كرێت، پاشان لیژنە دەیپشکنێتەوەو دواتر دەڕوات بۆ بەنزینخانەکان، باشتره ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كار له‌سه‌ر پرسی سووته‌مه‌نی ده‌كه‌ن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه به‌س بۆ خۆده‌رخستن له كه‌ناڵه‌كانه‌وه باسی خراپی به‌نزین ده‌كه‌ن و خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌ترسێنن".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "خه‌ڵكی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌هیچ جۆرێك ناهێڵین سووته‌مه‌نی خراپ بێته سلێمانی، ئه‌و ئه‌ندازیاره پسپۆڕانه‌ش كه دانراون بۆ پشكنینی به‌نزین، هه‌مووی تایبه‌تمه‌ندن له‌و بواره".
له باره‌ی
بانگهێشتكردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئاماده‌نه‌بوونی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بوه، یه‌ك جار سه‌ردانیان كردین من خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وتی چه‌مچه‌ماڵ بووین، بۆیه خۆم نه‌متوانی له‌گه‌ڵیان دابنیشم و ئه‌ندازیاره‌كانم نارد له‌گه‌ڵیان دانیشتن، به‌ڵام دوایی كه رۆیشتنه‌وه یاداشتێكیان نووسیبو وتبوویان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئاماده نه‌بووه له‌گه‌ڵمان دابنیشێت".
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی متمانه‌ی به من نه‌داوه تا لێم بسه‌ننه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێگه‌یه‌كی به‌ڕێزه، به‌ڵام ئێمه به فه‌رمانی وه‌زاره‌ت دانراوین، بۆیه ئه‌م چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه هیچ كه‌سێك سودی لێ نابینێت".
محه‌مه‌د حه‌سیب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له رێگه‌ی سایته‌كه‌ی ئێوه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، ئێمه یاداشتێكمان داوه‌ته گومرگی ده‌روازه‌ی باشماخ، داوامان لێكردوون ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ قسەکانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دانه‌نرێت، ئێمه تاقیگه‌كه‌مان داده‌خه‌ین و ده‌بێت ئه‌وان باجی ئه‌وه بده‌ن هه‌ر به‌نزینێكی خراپ بێته شاری سلێمانیه‌وه".
ئه‌وه‌شی باسكرد: هه‌موو راستییه‌كانیان وه‌ك رۆژی رووناك وایه، بۆیه ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و بێرێزیانه دابنرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌ندازیاره‌كان بڕیاریانداوه مان بگرن.
ئەوەشی وت: "ئەمڕۆ پێنج تانکەر بەنزین هاتووەتە سلێمانی، ئه‌وه ئێمه‌ین ناهێڵین به‌نزینی خراپ بێته سلێمانی و به‌رده‌وام فه‌رمانبه‌ره‌كانمان له شه‌ونخونیدان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "وه‌جبه‌یه‌كی باش به‌نزین به‌ڕێوه‌یه‌و دێته پارێزگای سلێمانی، بۆیه هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كێشه‌ی كه‌می و گرانی به‌نزین به‌م زووانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێوارەی ئەمڕۆ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، كه 116 تانكه‌ر به‌نزینی کوالێتی خراپ له مه‌رزی باشماخ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هیچ کام له‌م تانکه‌رانه له ژێر پشکنیندا ده‌رنه‌چوون.
ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی باشماخ رێگره له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌م تانکه‌رانه، به‌ڵام فشارێکی زۆر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حوکمیی یه‌کێتییه‌وه هه‌یه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "ئه‌م به‌نزینه خراپه بێته سلێمانی خه‌ڵک تووشی شێرپه‌نجه ده‌کات، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر خه‌تین، بۆ رێگریکردن، له ئه‌گه‌ری هاتنه ژوره‌وه‌ی به زۆری وه‌ک 16 تانکه‌ره‌که‌ی دوێنێ قسه‌و هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "من و عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌سه‌ر ئه‌و 116 تانكه‌ر به‌نزینه له‌سه‌ر خه‌تین و بڕمانداوه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و تانكه‌ره به‌نزینانه بڕیاری داخڵبوونیان درا، ئێمه بچینه به‌رده‌م تانكه‌ره‌كان".
وتیشی: "داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه نه‌هێڵن ته‌ندروستی خۆیان و نه‌وه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م كاره نا مرۆڤانه‌یه بێنه ده‌نگ".
ئه‌وه‌شی وت: "هیچ كام له‌و تانكه‌ره به‌نزینانه دوای چه‌ندین پشكنین، به‌هۆی خراپی كواڵیتیانه‌وه ده‌رنه‌چوون و ژه‌هراوین بۆ به‌كارهێنان، بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین رێگری له‌م هه‌وڵه بكه‌ن".
پێشتریش چه‌ند تانكه‌رێك سووته‌مه‌نی و به‌نزین به‌هۆی خراپی كوالێتیانه‌وه له پشكنین ده‌رنه‌چوون و له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه بۆ ئێران گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ سه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه، غالب محه‌مه‌د وتی: "به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزه‌كه رێگره له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌نزینه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ و فشاره‌كان گه‌وره‌تر بكه‌ین".
PM:10:01:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6484
جار خوێنراوه‌ته‌وه