"له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ هه‌وڵی هاتنەوە ناوەوەی 116 تانكه‌ر به‌نزینی كوالێتی خراپ ده‌درێت"
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ 116 تانكه‌ر به‌نزینی كواڵیتی خراپ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی حزبی به فشارێكی زۆره‌وه هه‌وڵی هاتنه ناوه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه 116 تانكه‌ر به‌نزینی کوالێتی خراپ له مه‌رزی باشماخ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هیچ کام له‌م تانکه‌رانه له ژێر پشکنیندا ده‌رنه‌چوون.
ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی باشماخ رێگره له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌م تانکه‌رانه، به‌ڵام فشارێکی زۆر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حوکمیی یه‌کێتییه‌وه هه‌یه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "ئه‌م به‌نزینه خراپه بێته سلێمانی خه‌ڵک تووشی شێرپه‌نجه ده‌کات، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر خه‌تین، بۆ رێگریکردن، له ئه‌گه‌ری هاتنه ژوره‌وه‌ی به زۆری وه‌ک 16 تانکه‌ره‌که‌ی دوێنێ قسه‌و هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "من و عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌سه‌ر ئه‌و 116 تانكه‌ر به‌نزینه له‌سه‌ر خه‌تین و بڕمانداوه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و تانكه‌ره به‌نزینانه بڕیاری داخڵبوونیان درا، ئێمه بچینه به‌رده‌م تانكه‌ره‌كان".
وتیشی: "داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه نه‌هێڵن ته‌ندروستی خۆیان و نه‌وه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م كاره نا مرۆڤانه‌یه بێنه ده‌نگ".
ئه‌وه‌شی وت: "هیچ كام له‌و تانكه‌ره به‌نزینانه دوای چه‌ندین پشكنین، به‌هۆی خراپی كواڵیتیانهوه ده‌رنه‌چوون و ژه‌هراوین بۆ به‌كارهێنان، بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین رێگری له‌م هه‌وڵه بكه‌ن".
پێشتریش چه‌ند تانكه‌رێك سووته‌مه‌نی و به‌نزین به‌هۆی خراپی كوالێتیانه‌وه له پشكنین ده‌رنه‌چوون و له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه بۆ ئێران گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ سه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه، غالب محه‌مه‌د وتی: "به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزه‌كه رێگره له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌نزینه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ و فشاره‌كان گه‌وره‌تر بكه‌ین".
PM:08:46:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت