هەشت تانکەر بەنزین و سووتەمەنی بۆ ئێران گەڕێندرایەوە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت تانكه‌ر به‌نزینی كوالێت خراپ‌دا گرتووه و ره‌وانه‌ی ئێرانیان كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: له پێناو نە هاتنە ناوەوەی سوتەمەنی نەگونجاو بۆ بەکارهێنان، رۆژانە رێگری لە چەندین تەنکەری سوتەمەنی و بەنزین دەكرێت کە زیان بەخشە بە تەندروستی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان.
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئه‌مرۆ دووشەممە 21ی ئابی 2017، لەبەر شیاو نەبوونی بۆ بەکارهینان هه‌شت تانکەر بەنزین و سوتەمەنی گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران کە لە پشکنیندا دەرنەچووبوو لە تاقیگەی گەڕۆکی سامانە سروشتیەکان لە مەرزی باشماخ".
پێشتریش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه چه‌ند تانكه‌رێك به‌نزینی ژه‌هراوی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئێران، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو.
PM:06:29:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5147
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت