كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ینێ شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 43، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو كه سبه‌ینێ شه‌ممه 19ی ئابی 2017، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ك هاتووه سبه‌ینێ به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 43 پله، سلێمانی 39، دهۆك 39، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:51:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت