كچه روته‌كه‌ی ئینستاگرام كوژرا
وێستگه نیوزـ
برا تووڕه‌كه هیچ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ "شتنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی خێزانه‌كه‌ی" جگه‌له خوێنی خوشكه‌كه‌ی نه‌بێت كه به (كارداشیانی پاكستان) یان (كچه روته‌كه‌ی ئینستاگرام) یان (ئه‌ستێره‌كه‌ی سۆشیال میدیا) ناسرابوو.
قه‌ندیل به‌لوش-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی فه‌وزیه عه‌زیمه-ه، ئه‌و كچه پاكسانییه‌یه كه هه‌میشه له حه‌زی له به‌زاندنی سنوور و هێڵی سور و گاڵته و گه‌پ بووه، به‌لوش وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی نیمچه روتی له ئه‌كاونته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه و ته‌حه‌دای دابونه‌ریت و هه‌موو شته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ده‌كرد.
به‌پێی وته‌ی نه‌بیله غه‌زه‌نفه‌ر، خانمه وته‌بێژی هه‌رێمی بنجاب له پاكستان، وه‌سیم عه‌زیم-ی برای به‌لوش به‌رگه‌ی ئه‌مه‌ی نه‌گرتووه و چووه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له شاری موڵتان-ی ناوه‌ڕاستی پاكستان و ده‌ستی داوه‌ته بینی و خنكاندوویه‌تی.
باوكی كچه‌كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د عه‌زیم، خۆی هه‌واڵی له وه‌سیم-ی كوڕی داوه به پۆلیس و ئاشكرایكردووه و هه‌ر هه‌مان رۆژی خنكانده‌كه‌ش براكه‌ی ده‌ستگیركراوه.
وه‌سیم-ی برای به‌لوش ئاشكرایكردووه كه له به‌ره‌به‌یاندا ده‌ستی داوه‌ته بینی خوشكه‌كه‌ی و خنكاندوویه‌تی و دواتر هه‌ڵاتووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانی به‌وه‌داناوه كه خنكاندنی خوشكه‌كه‌ی په‌شیمان نییه.
ئه‌وه‌ی رقی له‌سه‌ر ئه‌م خانمه زیاتر كرد و لێی تووڕه‌بوون، ئه‌وكاته بوو كه قه‌ندیل سێ وێنه‌ی سێڵفیی له‌گه‌ڵ موفتییه‌كی پاكستانی به‌ناوی عه‌بدولقه‌وی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌و موفتییه له لیژنه‌ی ناوخۆیی بینینی مانگ دووربخرێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه خێزانه‌كه‌ی به‌لوش هه‌ست به رووگیری بكه‌ن و براكه‌شی وا لێ بكات، په‌نا بۆ كوشتنی به‌رێت.
میدیاكانی پاكستان باسیان له‌وه‌شكردووه كه پێشتر به‌لوش له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری لێكراوه، به‌ڵام ئه‌و گوێی نه‌داوه‌تێ و له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بووه و هه‌میشه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن شتێكی وایكردووه كه توندڕه‌وه‌كان له‌خۆی توڕه بكات.
قه‌ندیل رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌شاری موڵتان به‌سه‌ر بردووه و براكه‌شی كه له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره ژیاوه، به‌ناوی سه‌ردانكردنه‌وه چووه بۆ ماڵیان و له به‌ره‌به‌یاندا خنكاندوویه‌تی و رایكردووه، پۆلیسش له كورته‌نامه‌كان و قسه‌كاندا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هه‌میشه ئه‌و برایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه.
كارداشیانه پاكستانییه‌كه له 1ی ئازاری 1990 له‌دایكبووه و خۆی به ئه‌ستێره‌ی مۆدێل و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ هه‌ژمار كردووه و به‌هۆی وێنه و گرته ڤیدیۆییه سنوربه‌زێنه‌كانییه‌وه، له فه‌یسبوك 500 هه‌زار هه‌واداری هه‌بووه.
وەسیم عەزیم برای قەندیل
دوو وێنەی تەرمی قەندیل
قەندیل لەگەڵ موفتی
گرتەی ڤیدیۆیی تەرمی قەندیل
دەستگیرکردنی برای قەندیل
چاوپێکەوتنێکی پێشووی قەندیل بەلوش
PM:12:45:17/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 46793
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت