مه‌سعود پزیشكیان: تاران ته‌سلیم بوون نازانێت
وێستگه‌نیوز-
له گه‌رمه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به هۆی سه‌پاندنی سزاكانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاران خۆڕاده‌ستكردن نازانێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له پاڵه‌وانانی زۆرانبازی له تاران، مه‌سعود پزیشكیان وتی: "جیهان فشارمان لێده‌كات تا ناچارمان بكات ته‌سلیم بین، به‌ڵام ته‌سلیمبوون له نه‌ریتی ئێمه‌دا نییه".
"ناچه‌مێین"
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تا دوا هه‌ناسه به‌رگری ده‌كات و ناچهمێن، پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ده‌ره‌كییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
پزیشكیان راشیگه‌یاند كه ئێرانییه‌كان ده‌بێ بگه‌نه "هۆشداری ته‌واو له تواناكانیان"، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌ستكردن به توانای نه‌ته‌وه‌یی، بنه‌مای خۆڕاگری و سه‌ربه‌خۆییه.
روونیشیكرده‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه هه‌رێمییه‌كان، حكومه‌ته‌كه‌ی رێوشوێنی كرداری دهكرێتهبهر له‌وانه باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له كاتێكدایه كه تاران له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌وڕووی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی زیاتر ده‌بێته‌وه.
PM:08:30:30/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت