نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 9ـی 2025، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیەدا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3800 دۆلار. 
 
دابەزینی بەهای دۆلار و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی بە هۆکای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دادەنرێت. 

نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 3818 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
پێنوێنیی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەپێوێت، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێژەی 0.2٪ دابەزی. ئەوەش کڕینی زێڕی لە وڵاتانی دیکە کە بە دراوی نیشتمانیی خۆیان زێڕ دەکڕن، ئاسانتر کردووە.


AM:08:41:29/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت