نەتەوەیەكگرتووەكان سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و تارانیش هەڕەشە دەكات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئەیلولی 2025، نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی میکانیزمێکەوە کە بە سناپباک ناسراوە، دووبارە بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە، سزای بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هەڕشە دەكات.
بەپێی سزاكان، دووبارە پارەكانی ئێران لە دەروەی وڵات بلۆك دەكرێن و گرێبەستكردن لە بواری چەك لەگەڵ تاران رادەگیرێت و سزا دەخرێتە سەر هەر پەرەسەندنێك لە پڕۆگرامەكانی مووشەكی بالستی ئێرانی.
سزاکان لە رێگەی میکانیزمێکەوە سەپێندراون کە بە سناپباک ناسراوە و لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و زلهێزەکانی جیهان لە ساڵی 2015 دا جێگیركراوە.
وڵاتانی ترۆیکای ئەوروپی، ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا، لە راگەیەندراوێكدا، هۆشدارییان بە ئێران دا، كە لەبەرامبەر سەپاندنی سزاكان بە سەریدا، پشێویەكان زیاد نەكات و ملكەچی پابەندە یاساییەكانی بێت.
لەلایەن خۆیەوە ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان كرد، ئەو سزایانە جێبەجێ بكەن كە نەتەوەیەكگرتووەكان دووبارە سەپاندوێتییەوە بەسەر ئێراندا و داوای لە تارانیش كرد، دەستبەحێ دەست بكات بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكادا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەندراوێكدا، بەتووندی وەڵامی سزاكانی دایەوە و بەڵێنیدا، وەڵامێكی تووند و گونجاوى هەبێت بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا، كە دەستدرێژی و نایاسایی ناوی برد.
PM:12:00:28/09/2025
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت