له ساڵیادی كوشتنیدا، ئیسرائیل هه‌ڵه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا كه به‌هۆیه‌وه كوژرا، ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌مین ساڵیادی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری پێشووتری حزبوڵای لوبنان، سوپای ئیسرائیل زانیاری نوێی هه‌واڵگری ئاشكرا كرد كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو بێ ئاگا بووه له‌وه‌ی كه ئه‌و ئامانجی داهاتووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیله له دژی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه.
به‌پێی راپۆرتێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئیسرائیل، نه‌سروڵا له رۆژانی پێش كوشتنی و دوای "هێرشی په‌یجه‌ر"ه‌كان، له حه‌شارگه نهێنییه‌كه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام بووه له پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل "به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كوشتنی نزیكه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه نه‌سروڵا له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵای داوه، ئه‌وه‌ش دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه ژێرخانی رێكخراوه‌كه و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبه‌كه‌ی كرده ئامانج.
هه‌واڵگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی نه‌سروڵا بۆ بونیادنانه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی حزبه‌كه‌ی و رێكخستنه‌وه‌یان له ئه‌نجامی چاودێرییه‌كی چڕدا به خێرایی پووچه‌ڵكرانه‌وه".
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه ورده‌كان كه به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ كۆكراونه‌ته‌وه، پلانی كوشتنی نه‌سروڵایان داڕشتووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه شوێنی وردی ئه‌و حه‌شارگه‌یه ده‌ستنیشان بكات كه خۆی تێدا حه‌شارداوه.
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و حه‌شارگه‌یه كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت، "به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ئێرانی دروستكراوه، به نهێنییه‌كی ته‌واو، ته‌نانه‌ت له‌ناو بازنه داخراوه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌دا".
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له 27ی ئه‌یلوولی 2024دا ئه‌نجامدرا، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل به 83 بۆمب ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ژێرزه‌مینی حزبوڵای بۆردوومان كرد و به‌پێی ڕاپۆرتی سوپای ئیسرائیل، نه‌سروڵا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی حزبوڵای لوبنان كوژران.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه یه‌كێكه له ئاڵۆزترین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌دژی حزبوڵا و گورزێكی ستراتیجییه بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ی كه ئێران پشتیوانی ده‌كات.
PM:09:01:27/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت