ترەمپ: لەو باوەڕەدام لەبارەی ئاگربەستی غەززە و کۆتاییهێنان بە شەڕ رێککەوتووین


وێستگەنیوز_

سەرۆکی ئەمریکا لەو باوەڕەیە لەبارەی ئاگربەستی غەززە رێککەوتنێک کراوە.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: پێم وایە لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە ڕێککەوتووین.

ڕوونیشی کردەوە، ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕ دەهێنێت و هەموو بارمتەکانیش ئازاد دەکرێن.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شازادە فەیسەڵ بن فەرحان سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەترسییەکانی لکاندنی هەر کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ئاشتی لە غەززە و ناوچەکە بۆ ترەمپ ڕوون کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، " هەست بە دڵنیایی دەکەم کە ترەمپ لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان تێگەیشتووە، پێم وایە سەرۆک لە ئەمریکا زۆر باش لە مەترسی و مەترسییەکانی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا تێدەگات".


PM:07:56:26/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت