دژی پێنەدانی مووچە خێمەی ناڕەزایەتی مامۆستایان هەڵدرایەوە


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەموزی 2025، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکوک مانگرتنیان راگەیاند و لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق خێمەیان هەڵدا.


لەوبارەیەوە محەمەد جەلیل، مامۆستای ناڕازی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە ئەمڕۆوە بڕیارماندا خێمە هەڵبدەین لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک مانبگرین، داخوازی مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران بگەیەنین بە گوێی ئەوانەی کە کە نایانەوێت ببیستن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزێکی ئەمنی زۆر لە ناوچەکەیە دەیانەوێت خێمەکانمان پێ لابدەن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین و دەمانەوێت پەیامەکەمان بگەیەنین".

ئەو مامۆستا ناڕازییە وتی، "دەمانەوێت مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە سنوورەکە هەموو 25 رۆژ جارێک مووچە و شایستە داراییەکانمان وەرگرین".

وتیشی، "نزیکەی 100 کەس دەبین کە لە مانگرتنەکە بەشدارین و بڕیارمانداوە بەردەوام بین و بە شەو و رۆژ لە خێمەکەدا بین تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت".


PM:12:07:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت