سەعدی ئەحمەد پیرە: لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەکرێت


وێستگەنیوز- شاهین فواد

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بوو رایگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەکرێت بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆگیفکردنەوە خراپە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی بەشێوەیەکی هێمنانە بەردەوامە".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی، "پرسی کورد بووەتە پرسێکی گرنگ و پشتیوانێکی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پرسی کورد، هەروەها ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت دەورێکی ئەرێنی ببینێت لە پرسی کورد ئەوا دەبێت هەوڵبات لە زووترین کات حکومەت و پەرلەمانێکی چالاکی هەبێت، بۆ ئەوەی رووبەرووی سەرجەم هەڕەشەکان بێتەوە کە لەسەر پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی هەیە".

لەبارەی پرسی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەعدی پیرە باسی لەوەکرد، "کە ئەو پرسە بەردەوامە و بزانین چۆن دەبێت".

وتەبێژی یەکێتی لەبارەی پرۆژەی روناکی وتی، "روناکی لە هەموو جێگەیەک باشە، تاریکی خراپە".


PM:06:46:15/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو