ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکراکرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2024، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "کۆبوونەوە تایبەت بوو لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و دروستکردنی کەشێک بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکبهێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە شاندی یەکێتی-مان راگەیاند بزووتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی ئۆپۆسیزیۆنی سیاسی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی باشتر کار لەسەر داواکارییەکانی خەڵک بکەین".
داواشی کرد لە هێزەکانی ئۆپۆسیزیۆن و هێزەکانی دەسەڵات کرد کە کار بکەن بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی.
PM:05:47:28/11/2024
ئهم بابهته 1228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت