نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە، 7ـی 11ـی 2024، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، 100 بۆ 150 دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکانی هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا 100 بۆ 150 دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
دەشڵێت: لەو رێژەیە بڕی یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
AM:09:49:07/11/2024
ئهم بابهته 2916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت