سێ تۆمەتبار بە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا، كە کە لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەچاڵاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان چەند كەسێك گیران".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە 3ی تشرینی دووەمی 2024 لەنێو شاری هەولێر توانیمان بڕی پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرین کە لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
PM:04:47:04/11/2024
ئهم بابهته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت