بانكی بازرگانی عێراق گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ئیمزا كرد


وێستگه‌نیوز-
بانكی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) رایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ئیمزا كردووه‌ بۆ ته‌وتینكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌.


ئه‌مشه‌و بانكی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "بانكی بازرگانی عێراق واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری‌ من بۆ خۆجێیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "بانكی بازرگانی عێراق واژۆكردنی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری‌ من بۆ (ته‌وتین) خۆجێیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ نێوان بانكه‌كه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ "به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێویستی به‌شداری بانكی بازرگانی عێراق له‌ پڕۆسه‌ی خۆجێیكردنی مووچه‌ی رۆڵه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی‌ عێراق".


PM:10:43:03/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت