دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له یه‌كه‌م وتاری وه‌ك رێكخه‌ری گۆڕان بۆ یه‌كجاریش ناوی نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌هێنا
وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وه‌كاله‌ت له یه‌كه‌م وتاری میدیایدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتییان و گۆڕانخوازان كرد، به‌ڵام بۆ یه‌كجاریش ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌هێنا.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به وه‌كاله‌ت، یه‌كه‌م وتاری میدیای وه‌ك ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه ئاڕاسته‌ی هاوڵاتییان و گۆڕانخوازان كرد.
وتاره‌كه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه 628 وشه بوو، بۆ یه‌كجاریش تێیدا ئاماژه‌ی به ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كه‌م ڕێكخه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كه نه‌كرد.
ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به وه‌كاله‌ت، له وتارهكهیهدا به ئاماژه‌كردن بۆ دۆخی ناوخۆیی گۆڕان داوای لێبوردنی له ده‌نگده‌رانیان كرد و ڕایگه‌یاند، "له به‌شداریكردن له حكومه‌تدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین".
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچۆنێك بێت به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تدا ناكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكده‌هێنن.
وتاره‌كه‌ی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان به وه‌كاله‌ت، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له ناو هاوڵاتییاندا دروست كرد، به‌شێك پێشوازییان له وتاره‌كه كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ربڕی.
به‌شێكی دیكه‌ش، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدیان له ڕه‌خنه نه‌پاراست و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرت كه بۆ یه‌كجاریش ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری یه‌كه‌م و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌هێناوه.
به‌شێك له گۆڕانخوازان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناكۆكییه‌كانی ئێستادا هاوبۆچوونی كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فان، پێیان وایه، وتاره‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان بووه و نه‌یتوانیوه وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو گۆڕانخوازان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بكات.
ئه‌وانه‌ی پشتگیری ئه‌و بۆچوونه‌ن، پێیان وایه، به جیاكردنه‌وه‌ی ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واتایه‌كی نامێنێت، چونكه گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وێستگه‌نیوز ده‌ستی كه‌وتووه، له‌و مه‌كۆ نوێیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك مه‌كۆی سه‌ره‌كی كردویه‌تیه‌وه تا ئێستا هیچ وێنه‌یه‌كی نه‌وشیروان مه‌سته‌فای تێدا هه‌ڵنه‌واسراوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا و دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید
نه‌وشیروان مسته‌فا و دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید مێژووی شاخ و شاریان پێكه‌وه هه‌یه، به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، نه‌وشیروان مسته‌فا له زۆر قۆناغدا هاوكار و پشتیوانی بووه، به‌شێوه‌یه‌ك دوای شه‌هیدكردنی شه‌هید شه‌ماڵی باخ، له‌سه‌ر داوای نه‌وشیروان مسته‌فا كراوه‌ته سه‌رتیپی 93ـی كۆیه.
ساڵی 2009، ئه‌و كاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دامه‌زراند، جارێكی دیكه نه‌وشیروان مه‌سته‌فا و دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له یه‌ك وێستگه‌ی سیاسی‌دا یه‌كیان گرته‌وه، به‌ڵام هیچ پۆستێكی فه‌رمی به دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید نه‌درا.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بووه ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بوو پێش ساڵی 2014، به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی وشكه‌ساڵیی پارێزگای سلێمانی و به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی بۆ كاری تایبه‌ت، سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا و به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وت.
ساڵی 2014 به‌هۆی دۆسیهكانیهوه له دادگا، كوردستانی به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌جێهێشت و دوای زیاتر له 10 ساڵ و له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 18ی ئه‌یلولی 2024، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، بریكارنامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و داوایكرد، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك رێكخه‌ری گشتی گۆڕان بناسێنن.
كۆمسیۆن، وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌توانێت ببێته رێكخه‌ری گشتی.
بریكارنامه‌كه‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی نوێی له‌ناو گۆڕاندا دروستكرد و ئاڕاسته‌ی ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو گۆڕان ره‌تیانكرده‌وه و ده‌رگاكانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیان به‌سه‌ردا داخستن.
ڕۆژی 28ـی ئه‌یلولی 2024، له رێوڕه‌سمێكدا له پاركی ئازادی شاری سلێمانی، ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كرد له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و به فه‌رمی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به وه‌كاله‌ت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌كاربوو.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی داخستنی ده‌رگاكانی گردی زه‌رگه‌ته بڕیاریدا نه‌گه‌ڕێته‌وه مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان و له ده‌ره‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته درێژه به چالاكییه‌كانی بدات.
ڕۆژی 30ـی ئه‌یلولی 2024، مه‌كۆیه‌كی نوێی وه‌ك مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته كرده‌وه كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی.
PM:09:02:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت