ئیلۆن ماسک: پێنج مووشەکی بێ کەشتیوان دەنێرینە سەر مەریخ
وێستگەنیوز-
ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای SpaceX و تێسلا ڕایگەیاند، "SpaceX پلانی هەیە لە میانی دوو ساڵدا پێنج مووشەکی بێ کەشتیوان بنێرێتە مەریخ".
ئیلۆن ماسک لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویکردووەتەوە، "پلانیان هەیە تا ساڵی ٢٠٢٦ پێنج مووشەکی بێ کەشتیوان بنێرنە مەریخ، ئەو ئەرکە سەربگرێت و مووشەکەکان بێ کێشە بتوانن لە مەریخ بنیشنەوە، ئەوە ئەرکی چوار ساڵی کەشتیوانان جێبەجێ دەکەن".
وەک ئاماژەی پێکردووە، "ئەگەر رووبەڕووی گرفتێک بووینەوە، ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە ئەرکی کەشتیوانان درێژ دەکەینەوە".
ماسک جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پلانیان هەیە ژمارەی ئەو کەشتیانە زیاد بکەن کە بەرەو بۆشایی ئاسمان رەوانە دەکرێن، هەروەها نووسیویەتی، "دەمانەوێت هەر کەسێک ئارەزووی سەردانی مەریخی هەبێت، رەوانەی بکەین".
ئیلۆن ماسک جەختی لەوەشکردووەتەوە کە سەرکەوتنی بەربژێری دیموکراتەکان کامالا هاریس، کۆتایی بە پڕۆژەکەیان دێنێ و تێک دەچێت و ئاماژەی بەوەشداوە کە گەورەترین کۆسپ لەبەردەم پڕۆژەکەیان "گرفتە بۆرۆکراتییەکان"ە.
PM:03:35:23/09/2024
ئهم بابهته 1500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت