لیستی وانه‌بێژان بۆ گرێبه‌ستكردن ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ دامەزراندنیان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
کارۆخ عه‌بدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانه‌بێژ به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم بڕیاریدا لەماوەی 30 رۆژ لیستی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ به گرێبه‌ستكردنیان ئامادەبکرێت، شەوی رابردوو دوای 18 رۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن.
باسی له‌وه‌شكرد، رۆژی دووشەممە 16ی مانگ دەنێردێتە ئەنجومەنی وەزیران و فەرمان بە لیستی ناوەکان دەردەچێت و ده‌بنه گرێبه‌ست.
كاروخ عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کۆتایی ئەم هەفتەیه دوای دەرچوونی رێنمای وەزارەت دەستدەکرێت بە مامەڵەی گرێبەست لەپەروەردەکان.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ زانیاری زیاتری له باره‌ی ژمارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ خسته‌ڕوو و ده‌ڵێت، ژماره‌یان 38 هەزارە، مووچەیان 400 بۆ 500 هەزارە بەپێی بڕوانامە، چاوەڕێدەکرێت لەمانگی نۆ یەکەم مووچە بەگرێبەستی دابەش بکرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وانەبێژان دوای رێکارەکانی گرێبەست ناچنە دەرەوەی شارەکان لەناوەندەکانی خۆیان بەردەوام دەبن جگە لەوانه‌ی بەشەوانەیان کەمە لەچوارچێوەی پەروەردەکەی خۆی تەکمیلەی نسابی پێدەکرێت، لەکاتی بوون بەهەمیشەیی.
وتیشی: "مامۆستایانی گرێبەست دوای تەواوکردنی رێکارەکانی گرێبەست بایۆمەتری دەکەن، مووچەی گرێبەست لەگەڵ وەزارەت دابەش دەکرێت پێشتر لەخەرجی دابوو دوای سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرا".
PM:05:35:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 4076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت