شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن


وێستگەنیوز-


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2024، ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.


بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتوون:


1- چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دابینکردنی مووچەی مانگی 8، بڕیارە سبەی تاوەکو کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی ئاب رەوانەی بەغدا بکرێت و بەغداش لەسەر هەمان لیستی تەدقیقکراوی مانگی 7 مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.

2- لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێت بۆ لابردنی بازگە گومرگییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لابردنی هەموو بازگەکان بکرێت.

3- دوای تێگەشتنی هەردوولا لەسەر بابەتی باجی کۆمپانیاکان بڕیاردا کە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش تەنها باج بە یەک حکوومەت بدەن، تۆمارکردنی ناویان لە هەر حکومەتێک تۆمار بکرێت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی نابێت دوو باج بۆ دوو حکومەت بمێنێت.

4- کێشەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و مۆڵەت چارەسەر بکرێت، بڕیاریش درا هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا.



PM:03:57:09/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 13812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو