نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو، له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 81 دۆلار.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 81 دۆلار و 20 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 80 دۆلار و 62 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 76 دۆلار و 63 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا ئه‌ویش دوێنێ به‌ 75 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ به‌رانبه‌ردا  هه‌رچی نرخی زێڕه‌ یه‌ك ئۆنسه‌ي به‌ هه‌زار و 980 دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:08:22:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت