لەبارەی مامەڵەکردن بە دۆلارەوە بڕیارێکی نوێ درا
وێستگهنیوزـ
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتووەوە عێراق سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان و مامەڵەکانی دیکە لەبری دۆلار بە دراوی عێراقی دەکات، دەشڵێت، "بەکارهێنانی دۆلار سنووردار دەکەین".
ئهمڕۆ دووشەممە 25ی ئهیلولی 2023، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چەند مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی بازرگانی ناوخۆیی و مامەڵەی داراییدا لەبری دۆلار بە دیناری عێراقی بەکاردەهێندرێت.
لای خۆشیەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت بانکی ناوەندی عێراق چارەسەری ئەو مەترسیانە بکات کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی دۆلار لە بانکە بازرگانییەکانی عێراقدا دروست بوون و بەردەوامیان هەیە.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی و بانکی ناوەندی لە ئێستادا لە ٪80ـی پێداویستیەکانی دارایی دابینکردووە.
لە کۆبونەوەی سودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا برایان نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئامادەیی گەنجینەی ئەمریکای دەربری بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و هاوکاریکردنی لە بوارەکانی نەختینەی دارایی و حەواڵەی بانکی بازرگانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات.
PM:01:05:25/09/2023
ئهم بابهته 10608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت