كۆشكی سپی: داوا ده‌كه‌ین هەرچی زووە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە


وێستگه‌نیوزـ

ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق دەکات لەسەر پرسی بودجە و داوا دەکات هەرچی زووە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامۆس هۆچستن راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا بۆ وزە و وەبەرهێنان کۆبووەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکە مەکگۆرک پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات لەسەر پرسی بودجە و داوا دەکات هەرچی زووە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە.

پێشتریش ڤێدانت پاتێل، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئه‌مریكا پشتگیری له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كات.

دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە 52ی ئازاری 2023، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا و تا ئێستا ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ته‌وه‌.


PM:02:34:22/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو